بەڕێوەبەری پێشووی FBI بە بیانوی هەڕەشەکردن لە ترەمپ، لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

پۆستێکی بەڕێوەبەری پێشووی FBI لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا و ئەندامانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ نیگەران کردووە.

کریستی نۆیم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ڕایگەیاند: پۆلیسی فێدراڵی وڵاتەکەی بەهۆی پۆستێک لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئنیستاگرامەوە، جەیمس کۆمی، بەڕێوەبەری پێشووی دەزگای لێکۆڵینەوەی فیدراڵی FBI بە بیانوی هەڕەشەکردن لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی وڵاتەکە لێکۆلینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

لە پۆستەکەی جەیمس کۆمی کە لە ئینستاگرام بڵاوی کردووەتەوە، کۆدی “86 47.” دەردەکەوێت.

بەگوێرەی لێکدانەوەکانی وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا و ئەندامانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، ژمارەی 86 لە کۆدی FBI ئەمەریکا دا وەکوو هێمای تیرۆرکردن بەکار دێت کە ئاماژەیە بۆ ڕووبەڕی گۆڕی ئەو کەسەی کە تیرۆر دەکرێت، هاوکات 47ـیش هێمایە بۆ 47ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا کە دۆناڵد ترەمپە.

جەمس کۆمی، پۆستەکەی لە ئینستاگرام ڕەشکردەوە و گوتی: نەمزانی ژمارەی 86 ئاماژەیە بۆ تیرۆرکردن.

کاش پێتاڵ بەڕێوەبری ئێستای FBI لەو بارەیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: ئاگادری ئەو پۆستەی ئێنیستیگرامی بەڕێوەبەری پێشووی FBI ین کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا کراوە.

هەروەها ئاماژەشی داوە، بابەتەکە لە لایەن بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵی ئەمەریکا لێکۆلینەوەی سەرەتایی لەبارەیەوە دەکرێت. بۆ ئەم مەبەستەش  FBI ئامادەی هەموو پشتیوانییەکە.

جەیمس کۆمی، لە ساڵی 2013 تاوەکوو 2017 بەڕێوەبەری FBI بوو، کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتی لە کارەکەی دورخستەوە.

دوورخستنەوەی جەیمس کۆمی لە کاتێکدابوو، FBI لێکۆڵینەوەی لە پەیوەندییەکی گوماناویی نێوان بەرپرسانی ڕووسیا و هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپ لە ساڵی 2016 دەکرد.