نێچیرڤان بارزانی بەشداریی لوتکەی عەرەبی لە بەغدا دەکات
گوتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریی لە لوتکەی عەرەبی، لەسەر بانگهێشتی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتووەتە بەغدا.
پێشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 17ـی ئایاری 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، دلشاد شەهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسوودانی، سهرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵه و له چوارچێوه‌ی سازدانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمکاری وڵاتانی عه‌رەبیدا دێت که له به‌غدا بەڕێوەدەچێت.
گوته‌بێژی سه‌رۆکایه‌تی هەرێم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌م بانگهێشته‌ی نێچیرڤان بارزانی، دووپاتکردنەوەی ئاماده‌ییی کارای جه‌نابیانه لە هاوکێشەکانی ناوچەکە، هه‌روه‌ها نیشانه‌ی ئامادەیی و پێگه‌ی هەرێمی کوردستانه لە کایەکانی دەوڵەتی فیدراڵ‌دا.
ئەمڕۆ شەممە، 17-05-2025، لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له به‌غدا به ئاماده‌بوونی به‌شێك له سه‌رۆك و نێرده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و نێوده‌وڵه‌تی دەستی پێ کرد کە تێیدا گفتوگۆ لەسەر پرسی غەززە و سووریا و لوبنان و یەمەن دەکرێت.