میری قەتەر بەبێ پێشکەش کردنی گوتار لوتکەی عەرەبی جێهێشت
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمڕۆ شەممە، 17ـی ئایاری 2025، بۆ بەشداری لە لوتکەی عەرەبی گەیشتە بەغدا و لەلایەن محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لێ کرا.
میری قەتەر بڕیاربوو گوتارێک لە لوتکەی عەرەبی پێشکەش بکات، بەڵام میدیداکانی عێراق بڵاویان کردەوە، کە میری قەتەر بەرلەوەی گوتارەکەی پێشکەش بکات، لوتکەی عەرەبی جێهێشت و گەڕایەوە قەتەر.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق، تەمیم بن حەمەد ئال سانی، گوتارەکەی بەشێوەی نووسراو ئاراستەی لوتکەکە کردووە و تییدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە لوتکەی 34مینی عەرەبی لە دۆخێکی سەختی ناوچەیی و نێودەوڵەتی سازکراوە. کە پێویست بەهاوکاریی و هەماهەنگی عەرەبی و نێودەوڵەتی دەکات بۆ چارەکردنی ئەو ئالنگارییانەی هاتووەتە پێشەوە.
میری قەتەر هیوای خواست کە بڕیارەکانی لوتکەی عەرەبی ببێتە هۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتانی عەرەبی لە هەموو بوارەکاندا.
شەممە، 17-05-2025، لوتكهی وڵاتانی عهرهبی له بهغدا به ئامادهبوونی بهشێك له سهرۆك و نێردهی وڵاتانی عهرهبی و نێودهوڵهتی دەستی پێ کرد.
میوانداریی 34ـهمین کۆبوونەوەی لوتكهی عەرەبی لەلایەن بەغداوه، لە کاتێکدایە گرژییەکان لە غەززە و پەرەسەندن و دابەشبوونی عەرەبی لەسەر ئاساییکردنەوە و دانوستانە ڕانەگەیەندراوەکانی نێوان ئێران و وڵاتانی کەنداو درێژهی ههیه، ههروهها دانوستانهكانی نێوان تاران و ئهمەریكاش لهسهر دۆسیهی ئهتۆمی بهردهوامن.
ناوی سەرۆک و پاشا و سەرۆکی شاندە عەرەبییەکانی بەشدار لە لوتکەی عەرەبی لە بەغدا:
1- تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری قەتەر.
2- مەحمدود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین.
3 عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر.
4- ڕەشاد عەلیمی، سەرۆکی یەمەن
5- حوسێن شێخ مەحموود، سەرۆکی سۆماڵ.
6- عادل جوبەیر، وەزیری دەرەوەی سعوودییە.
7- عەبدوڵلا عەلی عەبدوڵلا، وەزیری دەرەوەی کوێت.
8- جەعفەر حەسەن، سەرۆک وەزیران ئوردن.
9- نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان.
10- شهاب بن تاریق سەعید، جێگری سەرۆک وەزیرانی عوممان.
11- شێخ مەنسور بن زاید ئەلنەهیان، جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات.
12- ئیبراهیم جابر، ئەندامی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان.
13- ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا.
14- محەمەد عەلی بن ئەحمەد ئەلهادی، وەزیری دەرەوەی تونس.
15- ئەحمەد عەتاف، وەزیری دەرەوەی جەزائیر.
16- عەبدولـلەتیف ئەلزەیانی، وەزیری دەرەوەی بەحرەین.
17- عەبدولقادر حسێن، وەزیری دەرەوەی جیبووتی.
18- مبایە محەمەد، وەزیری دەرەوەی کۆمۆرۆس.
19- ناسر بۆریتا، وەزیری دەرەوەی مەغریب.
20- محمد عولد چیخ ئەلغەزونی، سەرۆکی مۆریتانیا.
21- عەبدولموتەلیب سابت، نوێنەری کۆمکاری عەرەبی و باڵیۆزی لیبیا لە میسر.
میوانانی لوتکەی بەغداد:
1- پێدرۆ سانچێز، سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا.
2 . ئەحمەد ئەبولغەیس، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی.
3 - ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان.
4 جاسم محەممەد عەبدوڵلا، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی هاریکاریی کەنداو .
5 حوسێن ئیبراهیم تەها، ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی هاریکاری ئیسلامی.
6- مەحموود عەلی یوسف، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەفریقا.
7- لویجی دی مایۆ، نێردەی تایبەتی یەکێتی ئەورووپا بۆ کەنداو.
8- میخائیل بۆگدانۆڤ، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.