دانوستانی ناڕاستەوخۆی حەماس و ئیسرائیل دەستی پێ کرد
گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەنێوان ئیسرائیل و حەماس بەبێ مەرجی پێشوەختە و بەشێوەییەکی ناڕاستەوخۆ لەباری کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە لە قەتەر دەستی پێ کرد.
شەممە 17ـی ئایاری 2025، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی حەماس ڕایگەیاندووە، گەڕێکی نوێی دانوستانەکان لەبارەی ئاگربەستی غەززە بە شێوەی ناڕاستەوخۆ لە نێوان ئسرائیل و حەماس لە دەوحە دەستی پێ کرد.
ئەو بەرپرسە ئاماژەشی داوە، دانوستانەکان بەبێ مەرجی پێشوەختە لەلایەن حەماس و ئیسرائیل بەڕێوە دەچێت، هاوکات باس لە هەموو پرسەکانی پەیوەست بە شەڕەکە دەکرێت.
هەروەها باسی لەوەش کرد، حەماس بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی دانوستانەکان ئامادەیە پشتگیری داواکارییەکانی وڵاتانی نێوەندگیر بکات. گوتیشی: تاوەکوو ئێستا هیچ پێشنیازێک پێشکەش نەکراوە.
لای خۆیەوە باسم نه‌عیم، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه، بە کەناڵی سکای نیوزی بەریتانی ڕاگەیاندبوو، بزووتنه‌وه‌كه‌یان پێشنیازێكی بۆ ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ڕێگه‌ی نێوه‌ندگیره‌كان و ڕاسته‌وخۆش له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا پێشكه‌ش كردووه.
باسم نه‌عیم ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا توانای نێوه‌ندگیرییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌یه و ده‌توانێت كۆتایی به شه‌ڕی غه‌ززه بهێنێت.
نه‌عیم گوتیشی، داوای گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌كان و زیندانه‌كان و كشانه‌وه‌ی ته‌واوی سوپای ئیسرائیل له غه‌ززه و گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان و دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كه‌رته‌كه به‌بێ ڕاگواستنی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی حه‌ماس ئاماژەشی دابوو، له پێناو بهدهێنانی ئاشتیی ئاماده‌ن واز له به‌ڕێوه‌بردنی غه‌ززه بهێنن و ئه‌وه‌یشیان بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان دووپات كردبووه، ئه‌گه‌ر كۆتایی به شه‌ڕ بهێنرێت، ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات و به‌ڕێوه‌بردنی كه‌رته‌كه ده‌بن.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بەردەوامە و هەفتەی ڕابردوو، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، بۆ کۆتاییهێنان بە حەماس دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی گشتگیر بۆ سەر کەرتی غەززە دەکەن.