داعش و هێزەکانی حكوومهتی سووریا لە حەلەب ڕووبهڕووی یهكدی بوونهوه
لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە حەلەب، داعش و هێزەکانی حكوومهتی سووریا ڕووبەڕووی یەکدی بوونەوە و له ئهنجامی پێكدادانی نێوانیان ژمارەیەک کەس بوونە قوربانی و ژمارەیەک چهكداری داعشیش دەستگیر کران.
شەممە 17ـی ئایاری 2025، وەزارەتی ناوخۆی سووریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، هێزەکانی ئاسایشی سووریا لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ سەر شانه نوستووەکانی داعش لە چوار شوێنێ جیاواز لە حەلەب ڕووبەڕووی ئەو گرووپە بوونەتەوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە هێزەکانی ئاسایشی سووریا توانیویانە سێ داعش بکوژن و چوار دیکەش دەستگیر بکەن. هاوکات کەسێکیش خۆی تەقاندتەوە و بەم شێوەیەش کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە هات.
هەروەها ئاماژەشی داوە، ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی سووریا لە ڕووبەڕووبوونەوەکە کوژراوە. هاوکات توانیویانە دەست بەسەر ژمارهیهكی كهلوپهلی سهربازیدا بگرن.
ڕۆژی چوارشەممە 14ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە سعوودییە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی نوێی سووریا کۆبوونەوە، لە کۆبوونەوەکەدا كه محەممەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعوودیەیش بهشدار بوو، ههروهها و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سهرۆكی توركیایش بە ئۆنلاین بەشداریی كرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆشکی سپی، لە کۆبوونەوەکەدا ترەمپ داوای لە ئەحمەد شەرع کردبوو، وڵاتەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و ڕێگریکردن لە دووباره سهرههڵدانهوهی ئەو گرووپە هاوکار بێت.