نێچیرڤان بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکو وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێك تێگەیشتنى زياترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
شەممە 17ـی ئایاری 2025، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عەرەبيدا لە بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوە.
بو گوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى، ده‌ستخۆشیى له سەرۆک وەزیران سوودانى کرد بۆ میوانداریکردنی كۆبوونه‌وه‌ى كۆمكارى عه‌ره‌بى، هاوکات سوپاسى كرد بۆ بانگهێشتكردنی له چوارچێوه‌ى کارەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا كرا و جه‌ختيان له‌سه‌ر پته‌وكردنى هاوکاری و لێك تێگەیشتنى زياترى نێوان هەردوولا کرده‌وه.
هه‌ر له په‌راوێزى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، چاوى به سه‌رک کۆماری عێراق و ژماره‌يه‌ك له سه‌ركرده و به‌رپرسانى باڵاى وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌وت.