وەزارەتی بازرگانی هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، ئێستا ئەپلیکەیشنەکە تەنیا لە هەڵەبجە کارایە.

شەممە 17ـی ئایاری 2025، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئاگاداری هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە، ئێستا ئەپلیکەیشنی پڕکردنەوەی کۆبۆنی خۆراک تەنیا بۆ پارێزگای هەڵەبجە کارایە.

باسی لەوەش کردووە، لە ئاییندەیەکی نزیک دا پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆکیش کارا دەکرێت و بڵاوی دەکەنەوە.

هەروەها ڕاشیگەیاند، بۆ ئەو هاووڵاتییانەی کۆبۆنیان نییە یان دەیانەوێ خانە جیابکەنەوە یاخوود ناوی نوێ زیاد بکەن، لە قۆناغی داهاتوودا ئەو خزمەتگوزارییەش چالاک دەبێت.