كێنێس تیمه‌رمان: تره‌مپ ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و وزه زیاتر پێش بخات

سیاسه‌تمه‌دار و لێكۆڵه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه به‌وه ده‌كات، تره‌مپ ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت زیاتر پێش بخات؛ ده‌شڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولایه.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، كێنێس تیمه‌رمان، سیاسه‌تمه‌دار و لێكۆڵه‌ر له ویلایه‌تی فلۆریداوه به كوردستان24ـی گوت، هه‌رێمی كوردستان له دوای ساڵی 2003ـوه بووه‌ته هاوبه‌شێكی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ناوچه‌كه، ئێسته و ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ سیاسه‌ت و دیپلۆماتییه‌ت له ڕێگه‌ی بازرگانی و ئابوورییه‌وه ده‌كات، بۆیه گرنگه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگری پاكێجی پرۆژه‌ی ئابووری بێت، چونكه ئه‌مه‌ریكا ئامانجی پێشخستنی ئابووریی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكایشی به‌ر له هه‌موو شتێك داناوه.
كێنێس تیمه‌رمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مه‌ریكا له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولایه، ته‌نانه‌ت هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز بۆ به‌غداش یارمه‌تیده‌ره، بۆ نموونه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه یارمه‌تیده‌ر بوون بۆ تێكشكاندنی داعش، بۆیه به جیددی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش زۆر گرنگه و پێویسته بنكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانیی له هه‌ولێر هه‌بێت.
تیمه‌رمان باسی له‌وه‌ش كرد، تره‌مپ ده‌یه‌وێت ڕێككه‌وتنی بازرگانی و ئابووریی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بكات، بۆ نموونه مه‌به‌ستیه‌تی ڕێككه‌وتن له باره‌ی وزه و نه‌وت بكات. تره‌مپ ده‌یه‌وێت هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت زیاتر پێش بخات، ده‌شیه‌وێت هه‌رێمی كوردستان دڵنیا بكاته‌وه له ئاشتی و سه‌قامگیریدا بێت.