پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک و لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکوومەتی ئەمەریکا لە واشنتنە و لە سەردانەکەی دا، ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ئەمەریکا و کۆنگرێسمانانی هەردوو پارتەکانی کۆماری و دیموکراتەکان دەبێت.
سەرۆکی حکوومەت لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا چەندینجار سەردانی ئەمەریکای کردووە.
پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا مێژووییەکی قوڵ و بەهێزیان هەیە، لەم ڤیدیۆ وۆڵەدا، سنوور ئالانی سەرنج دەخاتە سەر مێژوو و هەماهەنگییەکانی نێوان هەولێر و واشنتن.