جەستن تۆماس: سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا لە کاتێکی گرنگدایە
شارەزایەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژە بەوە دەکات، حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حکوومەتێکی بەهێزە. دەشڵێت: سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا لە کاتێکی گرنگدایە.
یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025، جەستن تۆماس، شارەزای سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەمیانەی بەشداریی لە گەشتێکی هەواڵەکانی کوردستان24، گوتی: چەندین ئامانجی هاوبەش لەنێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان هەیە، پەیوەندییەکانی نێوانیشیان تا ڕادەیەک یەکانگیرن.
ئەو شارەزایەی سیاسەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: سەردانی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا، لە کاتێکی زۆر گرنگ دایە، هەروەها چاومان لەوەیە چۆن بتوانین گفتوگۆ لەنێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و واشتن هەبێت لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان.
دەشڵێت: حکوومەتی هەرێمی کوردستان حکوومەتێکی بەهێزە. جەختی لەوەش کردەوە، هەرێمەکە فاکتەری سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەمەریکا پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمەکە هەیە.
شەممە 17ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.
لەم سەردانەدا بڕیارە سەرۆکی حکوومەت، زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی ئەمەریکا و کۆنگرێس ئەنجام بدات. هەروەها لەگەڵ وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی ئەمەریکی گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی دەکات.