نێچیرڤان بارزانی: ڕێگه نادەین خاك و سنووره‌كانمان ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی بۆ تاران و کۆبوونەوەی لەگەڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى ئێران دووپاتی کردەوە، ڕێگه نادەن خاك و سنووره‌كانی کوردستان ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ـی ئایاری 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، كۆبووه‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌يوه‌ندييه‌كانى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كرا و ده‌رباره‌ی هه‌ماهه‌نگی و هاريكاريى هاوبه‌شيان به‌تايبه‌تى له بوارى پاراستنى ئاسايش و سه‌قامگیریدا، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له هه‌ڵوێستى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه كه به هيچ شێوه‌يه‌ك ڕێگه نادرێت خاك و سنووره‌كانى ببنه سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ.
دوایین پێشهاته‌کان و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.
