ئیسرائیل: ڕێگە بە گەیاندنی خواردنی منداڵان بۆ کەرتی غەززە دەدەین

دوای نزیکەی سێ مانگ لە داخستنی سنوورەکان بە ڕووی بارگەڵگرە هاوکارییەکان، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگە بە گەیاندنی خواردنی منداڵان بۆ کەرتی غەززە دەدەن.

عیدن بار تاڵ، بەرێوبەری گشتیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 19ـی ئایاری 2025، وڵاتەکە ڕێگە بە بارهەڵگرە هاوکارییەکان دەدات بچنە غەززە، ڕوونیشی کردووەتەوە ئەمرۆ تەنیا ڕیگە بەو بارهەڵگرانە دەدەن کە خواردنی منداڵەکان دابین دەکەن.

هەروەها گوتیشی: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەروازەکان بە ڕووی بارهەڵگری هاوکارییەکانی دیکەش دەکەنەوە.

لە وەڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامەنووسان لەبارەی ئەوەی چەند بارهەڵگرن چوونەتە غەززە، ئۆرێن مارمۆرستین، گوتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند: سەرەتا پێویستە لە ژمارەی بارهەڵگرەکان دڵنیا ببینەوە ئەو کات ڕایدەگەینین. گوتیشی: مەبەستمانە لە چەند ڕۆژی داهاتوو ژمارەیەکی زۆر بارهەڵگر بچنە غەززە.

پێشتر بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بە توندی هۆشداری دابوو، قەیرانێکی توندی خواردن، ئاوی خواردنەوە، دەرمانی پزیشکی له‌ كه‌رتی غه‌ززه‌ هه‌یه‌.

لە 2ـی ئایاری 2025، دوای شکستهێنانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هەموو دەروازەکان بە ڕووی بارهەڵگرە هاوکارییەکان داخران تاوەکوو ئەمڕۆ هیچ بەرهەڵگرێک نەچووه‌تە غەززە.

هەروەها لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێک بۆ کۆتاییهێنان بە حەماس و شەڕی غەززە لە باشووری و باکووری غەززە دەست پێ کردووە.