زاوێته.. له ئاكامی بۆردومانێكی توركیا سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ئۆتۆمبێلێكهیان سووتاوه
K24 – هه‌ولێر:
له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا، له گوندی ره‌شانكێی سه‌ر به ناحیه‌ی زاوێته‌ی سنووری پارێزگای دهۆك سێ سهرنشێنی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ر به په‌كه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، تا ئێستا ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه دیار نییه و به هۆی ئاگرگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان نه‌ناسراونه‌ته‌وه. یەکێکیش لە سەرنشینەکان بێسەروشوێنە.
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس و ئۆتۆمبێلی فریاكه‌وتن له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و قوربانییه‌كانیان گواستووه‌ته‌وه.