سەکردەکانی ئەورووپا بۆ ئیسرائیل: هێرشەکان بۆ سه‌ر غه‌ززه نەوەستێنیت، کاردانەوەمان دەبێت
سەکردەکانی ئەورووپا ڕاگەیەندراوێکیان لە دژی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بڵاو کردەوە و ڕایانگەیاند، ئه‌گه‌ر هێرشەکانی و نەوەستێنێت، کاردانەوەیان دەبێت.
دووشەممە، 19ـی ئایاری 2025، سەکردەکانی بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەیان به‌وه كردووه، داوای ڕاگەیاندنی دوو وڵاتی فەڵەستین و ئیسرائیل وەکوو چارەی ناکۆکییەکانی ناوچەکە دەکەین.
هەروەها داواش لە ئیسرائیل دەکەین، هەموو ئۆپەراستۆنە سەربازییەکانی لە غەززە ڕابگرێت و دەستبەجێ ڕێگە بە بارهەڵگری هاورکارییەکان بدات بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه‌كان بگه‌یه‌ننه غەززە.
بەریتانیا، فەرەنسا و کەنەدا هۆشدارییان دایە ئیسرائیل کە هێرشەکانی و سنووردارکردنی هاوکارییەکان نەوەستێنێت، کاردانەوەیان دەبێت.
هەر ئەمڕۆ دووشه‌ممه، ڕۆژنامه‌ی "واشنتن پۆست"ـی ئه‌مه‌ریكی له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بە بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە، ئەگەر شەڕ له دژی غه‌ززه ڕانه‌گرێت پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل تێک دەدەن.