مەسرور بارزانی سوپاسی ویڵسنی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کۆنگرێسمان ویڵسن، بیروڕایان لەبارەی پێوییستیی پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرد. هاوکات سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ناوبراوی کرد لە بەرانبەر پشتیوانیی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا بیروڕا لە بارەی پێویستیی پەرەپێدان و پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کرا.
هاوکات سەرۆکی حکوومەت سوپاسی ئەمەریکا و بە تایبەتی کۆنگرێسمان ویڵسنی کرد بۆ پشتیوانیی بەردەوامییان لە هەرێمی کوردستان.
لای خۆیەوە کۆنگرێسمان جۆ ویڵسن، پشتگیریی خۆی بۆ کوردستانێکی بەهێز دووپات کردەوە و پیرۆزبایی لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەکانی بواری وزە کە دوێنێ لە واشنتن کران.






