جۆ وێڵسن: شه‌ڕه‌فمه‌ندم پێشوازیی له‌ سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی ده‌كه‌م

جۆ وێڵسن کۆنگرێسمانی ئەمەریکی، دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی کار بۆ سەقامگیری و پێشکەوتن و خۆشگوزرانی گەلی کورد دەکات و ھەوڵەکانی جێگای پێزانینن. دەشڵێت: سەرکەوتن و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی تەواویی ناوچەکەیە.  

سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، جۆ وێڵسن، کۆنگرێسمانی ئەمەریکی، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: زۆر خۆشحاڵ و سوپاسگوزارم بە سەرکەوتنی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، چونکە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و گەلی کورد بۆ من ئیلھام بەخشن، نموونەی خەڵکی ئازا و قارەرمان و چیرۆکی سەرکەوتنن. کار بۆ سەقامگیری و ئارامی و خۆشگوزەرانی ھەرێمەکەیان دەکەن.

ئەو کۆنگرێسمانە، دەڵێت: بۆ من جێگای دڵخۆشییە دەبینم سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتنە، ھیوای باشترین بۆ خەڵکی کوردستان دەخوازین.

باسی لەوەش کرد، "سەردانەکەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی ھاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی سەردانەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ ڕۆژھەڵاتی ناوەراست و، لەگەڵ تەواوبوونی کۆبوونەم لەگەڵ سەرۆک ترەمپ لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هە مەسرور بارزانی کۆبوومەوە."

جۆ وێڵسن، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوە دا، پەلەم بوو بۆ ئەوەی بە سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بڵێم چەندە گەلی ئەمەریکا پێزانینی ھەیە بۆ ھەرێمی کوردستان.

هاوکات لەبارەی هەرێمی کوردستان، کۆنگرێسمانەکە، گوتی: لە ناوچەیەکی ئاڵۆزدا هەرێمی کوردستانمان ھەیە، کە ئێمە دەمانەوێت سەرکەوتوو و پێشکەوتوو بێت، چونکە لە بەرژەوەندیی تەواویی ناوچەکەیە بە گشتی.