ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق به ئه‌سته‌م ده‌زانرێت
بۆ هه‌ڵبژاردنێكی له‌مجۆره سه‌ره‌تا پێویسته په‌رله‌مان خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
K24- سلێمانی:
بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەو باوه‌ڕه‌دان هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له عێراق ئه‌نجام نادرێت، چونكه به گوته‌ی خۆیان، له‌لایه‌ك بەھۆی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق بەسەر بەرەی جیاوازدا دابه‌شبووه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه نه‌كراوه.
لە گفتوگۆیەكی كراوەدا لە شاری سلێمانی كە بەشێك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنە جیاوازەكان بەشداریان تێداكرد موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی: بۆ ئەوەی ھەڵبژاردنێكی باشمان ھەبێت ,پێویستە یاسایەكی باشیشمان ھەبێت، بەڵام تا ئێستا یاسایەكی بەھێز نییە بۆ ھەڵبژاردنێكی پاك و بێ كەم و كوڕی.
بڕیاری ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە ھێندەی بە بڕیارێکی سیاسی ناودەبرێت، ھێندە بڕیارێکی یاسایی و دەستوری نییە، چونکە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی لەو شێوەیە لە ماددەکانی دەستور ئاماژەی بۆ نەکراوە، ئێستا پەرلەمانی عێراق کارەکانی به‌رده‌وامه و پێویستە بۆ ره‌وایه‌تیدان به‌و جۆره هه‌ڵبژاردنه، سه‌ره‌تای خۆی ھەڵبوەشێنێتەوە، ئەمەش بە ئەستەم دەزانرێت.
ماوەی چەندین مانگە پرۆژە یاسای ھەڵبژاردنەكانی عێراق لە ئەنجوومەنی نوێنەرانیه، بەڵام تا ئێستا دەنگی لەسەر نەدراوە و روون نییە ھەڵبژاردنی پێشوەختە ئەگەر بكرێت بە كام یاسا ئەنجام دەدرێت.
H.B