کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە
کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت، لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمەکەوە و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
سێشەممە 20ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و گرنگیی پێشخستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێم و ئەمەریکا کرا.
هاوکات کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت، پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە.
