تیم کۆنستەنتین: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان هەنگاوێکی گرنگە

کاردانەوەکانی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران مەسروربارزانی بۆ ئەمەریکا بەردەوامە و شڕۆڤەکارانی ئەو وڵاتەش بە بایەخەوە باس لەو گرێبەستانە دەکەن.
تیم کۆنستەنتین، شڕۆڤەکاری سیاسی ئەمڕۆ سێشەممە، 20ـی ئایاری 2025، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ڕێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان هەنگاوێکی گرنگە، هەرێمی کوردستان بەهێز و سەقامگیرە و ئەم سەردانەی سەرۆک وەزیران مەسروربارزانی لەم کاتەدا گرنگە، چونکە چەندین ئاڵۆزی لەناوچەکەدا هەن، ئەمەریکاش سەرنجی لەوەی بزانێت گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاست چۆن دەبێت، هەر بۆیە سەرۆکی ئەمەریکا لە ماوەکانی رابردوو سەردانی ڕۆژهەڵاتیی ناوەڕاستی کرد.
تیم کۆنستەنتین گوتیشی: پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان مێژووین بۆ سەردەمی جۆش بۆش دەگەڕێتەوە، هەنگاوەکانی بەرەوپێشچوونی هەرێم دڵخۆشکەرن بەتایبەتی لەبواری وەبەرهێنان هەربۆیە ئیدارەی ترەمپ چاوی لەوەیە وەبەرهێنانی زیاتر لەناوچەکەدا بکات.
تیم کۆنستەنتین باسی لەوەش کرد، پێویستە هەماهەنگی لەنێوان وڵاتان زیاتربێت لەبواری بازرگانی بەتایبەتی لەنێوان هەرێم و عێراق و سووریا، کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە پایتەختی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاشکرایە کە دۆستێکی زۆرباشمان هەیە، لە ناوچەکە ئەویش گەلی کوردە.