مەسرور بارزانی و سێناتۆر بیل هاگەرتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان تاوتوێ دەکەن

ەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر بیل هاگەرتی
ەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر بیل هاگەرتی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر بیل هاگەرتی کۆبوونەوە، پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر بیل هاگەرتی، کۆ بووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرا.

سێناتۆر هاگەرتی، پێشوازیی لە مۆرکردنی ڕێککەوتننامەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دوو کۆمپانیای ئەمەریکی کرد لە بواری وزە و هیوای خواست پەیوەندی ئابووریی و بازرگانی لە نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان زیاتر پەرەی پێ بدرێت.

سەرۆکی حکوومەت، وێڕای سوپاسی ئەمەریکا بۆ پشتیوانیی هەرێمی کوردستان، جەختیشی لە گرنگیی بەهێزترکردنی پەیوەندیی ستراتیجیی نێوان هەردوولا کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پێویستی ڕێزگرتن لە مافە دەستووریی و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان کرا.