مارک ڕوبیۆ: دەبێت عێراق ڕێز لە کۆمپانیاکانمان و مافەکانی کورد بگرێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: بەرپرسانی عێراق خواستیان بۆ پەیوەندییەکی باشتر لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕیوە.

چوارشەممە، 21ـی ئایاری 2025، مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: ئاماژەمان بەوە کردووە کە شێوازی مامەڵەکردنی ئێمە لەگەڵ عێراق ئەو ئۆتۆنۆمییەیە کە کورد لەو بەشەی وڵاتەکە هەیانە و ڕێگەپێدانە بە بووژانەوەی ئابووری کە ڕێگە بە بووژانەوە و سەرکەوتنیان دەدات.

باسی لەوەش کرد، بەرپرسانی عێراق خواستیان بۆ پەیوەندییەکی باشتر و نزیکتر لەگەڵ ئەمەریکا دەربڕیوە، ئێمەش ڕوونمان کردووەتەوە بنەمای سەرەکی بۆ ئەمە ڕێزگرتنە لە کۆمپانیاکانی ئێمە کە لە عێراق کار دەکەن و ڕێزگرتنە لە ئۆتۆنۆمیی گەلی کورد.