مەسرور بارزانی و دارێل ئیسا جەخت لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەنەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە و، هەردوولا جەختیان لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کۆنگرێسمان دارێل ئیسا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.

هەروەها هەردوولایان جەختیان لە پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.