مەسرور بارزانی لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەمیانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان، گفتوگۆیان لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمەکە و ئەمەریکا کرد.
چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ هەردوو کۆنگرێسمان سێس مۆڵتن و براد شێرمان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمەریکا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.
هاوکات هەردوولا جەختییان لە بەردەوامبوونی پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە کردەوە.
چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وەزارەتی پێشمەرگە، کەرتە جۆراوجۆرەکان و گۆڕانکارییەکانی سووریا، چەند تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.


