مەسرور بارزانی و سێناتۆر تۆم كەتن پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێناتۆر تۆم کەتن
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سێناتۆر تۆم کەتن

لە چوارچێوەی سەردانەی بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن لەگەڵ سێناتۆر تۆم کەتن کۆبووەوە.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندی و هاوبەشیی ستراتیژیی نێوان هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە.

سێناتۆر کۆتن پشتیوانیی خۆی بۆ برەودان بە وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.