مەسرور بارزانی: ئەمەریکا هاوبەشێکی گرنگی ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستانە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشێکی گرنگی ئاسایش و ئابووریی هەرێمی کوردستانە و ئێمەش کار بۆ بەهێزترکردنی ئەو هاوبەشییە دەکەین".

ڕۆژی شەممە 17ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن.

لە چوارچێوەی گەشتەکەدا لە ژووری بارزگانی ئەمەریکا، بەسەرپەرشتی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێک دا دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە بە بەهای 110 ملیار دۆلار، لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی و وێستێرن زاگرۆس ئیمزا کران.