سوپای ئیسرائیل: ڕێگریمان لە مووشەکێک کرد لە یەمەنەوە هەڵدرابوو

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ڕێگری لە مووشەکێک کردووە کە لە یەمەنەوە بەرەو وڵاتەکەی هەڵدراوە.

سوپا لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەو مووشەکە، زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی ئیسرائیل لێ دراوە.

ئیسرائیل ماوەیەکە هێرشی تۆڵەسەندنەوەی لە دژی ئەو گرووپە دەست پێ کردووە لەوانە هێرشێکی لە 6ـی مانگی نیسان، کە زیانی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا گەیاندووە و هەفتەی ڕابردووش لە هێرشێکی دیکەدا بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیفی دەریای سووری بۆمباران کرد.

سەرەڕای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، حووسییەکان بەردەوامن لە هەڵدانی مووشەک بەرەو ئیسرائیل و بانگەشەی ئەوە دەکەن، ئامانجیان "پشتیوانیکردن گەلی فەلەستینە بەتایبەت کەرتی غەززە". حووسییەکان هەروەها ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر کەشتییە ئەمەریکییەکان.

لە دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئۆکتۆبەری 2023، حووسییەکان دەیان هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە. زۆربەیان ڕێگرییان لێ کرا یان نەیانتوانی بگەنە ئامانجەکانیان.

 

 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment