سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژی 'ئاری چایچی' دەرچوو

دادگای تاوانەکانی سلێمانی، سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی 'ئاری چایچی' دەرکرد کە ساڵی ڕابردوو لە لایەن ئەندامێکی هێزەکانی کۆماندۆوە کوژرا بوو.  

ئارام بەختیار، پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 22-05-2025، دادگای تاوانەکانی سلێمانی، سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ئاری ڕزگار، ناسراو بە "ئاری چایچی" دەرکرد. 

نزیکەی کاتژێر 9:30ـی شەوی 27-7-2024 لە گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، چایچییەک بە ناوی (ئاری ڕزگار) تەمەن 30 ساڵ بە دەستڕێژی گولــلە لەلایەن کارمەندێکی کۆماندۆەوە کوژرا.

ڕۆژی دواتر، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی بکوژی ئاری چایچییان ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، لە لایەن هێزەکانی کۆماندۆوە ڕادەستیان کراوە. 

هەر لەو ڕووداوەکە، کەسێکی دیکەش بریندار ببوو، گولـلـە بەر قاچی کەوتبوو، دوای وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی لە نەخۆشخانە، گەڕێنرایەوە ماڵەوە. 

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment