بە بەشداریی مەسرور بارزانی و وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆنفرانسی وزە دەستی پێ کرد
بە بەشداریی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمەریکا کۆنفرانسی وزە لە واشنتن بەڕێوە دەچێت.
پێنجشەممە، 22-05-2025، بە ئامادەبوون و بەشداریی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کریستۆفەر ڕایت، وەزیری وزەی ئەمەریکا، کۆنفرانسی وزە لە واشنتن دەستی پێ کرد.
لە کۆنفرانسەکەدا، کە ئەنستیتیوتی جیهانیی ئەلمۆنیتۆر ڕێکی خستووە، سەرۆکی حکوومەت و وەزیری وزەی ئەمەریکا، لە دوو پانێلی تایبەتدا، باس لە داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەن.
پانێلەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارە بە کاتی هەولێر دەست پێ دەکات و تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە، واتا بۆ ماوەی نیو کاتژمێر بەردەوام دەبێت.