سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ هەردوو سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید کۆبووەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ سیناتۆر ڕۆجەر ویکەر و جاک ڕید

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ڕۆجەر ویکەر، سەرۆکی لیژنەی خزمەتگوزاریی سەربازيی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و سێناتۆر جاک ڕید، ئەندامی لیژنەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوو سیناتۆر پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و جەختیان لە گرنگیی پتەوکردنی هاوبەشی و هاوپەیمانیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کردەوە.