سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمەریکا کۆبووەوە
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کریستی نۆوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کرایەوە، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.
ئەمڕۆ لە واشنتن، لەگەڵ بەڕێز کریستی نۆوم وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا جەختمان لە پەرەپێدانی هاوئاهەنگیی نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا، بە تایبەتی لە بوارەکانی ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو کردەوە.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 22, 2025