سەرۆکی حکوومەت  لەگەڵ وەزیری ئاسایشی ناوخۆى ئەمەریکا کۆبووەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ کریستی نۆوم، وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاریکاریی و هەماهەنگیی لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کرایەوە، بە تایبەتی لە بواری ئەمنی و ڕاهێنان و ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی ڕێکخراو.