سەرۆکی حکوومەت: چاکسازییەکانی بواری وزە و بانک تەنیا لە سوودی ئێمەدا نیین
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی لە پەیامێکی ئێکسدا نووسیوویەتی: لە چاکسازییەکانی کوردستان تەنیا ئێمە سوودمەند نین.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکی ئێکسدا نووسیوویەتی: چاکسازییەکانی کوردستان لە بواری وزە و بانک و هەمەچەشنکردنی ئابووری، تەنیا لە سوودی ئێمەدا نیین، بەڵکو سەقامگیری و بووژانەوە بۆ تەواوی عێراق و ناوچەکەش بەدی دێنن.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشێکی سەرەکیانە لەم ئەرکەدا.
چاکسازییەکانی کوردستان لە بواری وزە و بانک و هەمەچەشنکردنی ئابووری، تەنیا لە سوودی ئێمەدا نیین، بەڵکو سەقامگیری و بووژانەوە بۆ تەواوی عێراق و ناوچەکەش بەدی دێنن.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) May 23, 2025
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوبەشێکی سەرەکیمانە لەم ئەرکەدا.