شاندێکی پەیەدە بۆ دانوستان لەبارەی هەرێمێکی سەربەخۆ سەردانی دیمەشق دەکات

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەیەدە ڕایگەیاند، شاندێکیان بە مەبەستی دانوستان لەبارەی داهاتووی سووریا و ئامانجەکەیان بۆ هەرێمێکی سەربەخۆ دەچنە دیمەشق.

هەینی 23ـی ئایاری 2025، ئاڵدار خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: شاندێکیان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق بکەن.

هەروەها گوتیشی: دیدگای کوردی دەبێتە بنەمای دانوستان لەگەڵ دیمەشق، بۆ ئەمەش ڕووبەڕووی ئاستنەگی زۆر دەبینەوە، چونکە حکوومەتی سووریا هێشتا بە تەواویی جێگیر نەبووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەشی داوە، شاندەکە بە مەبەستی دانوستان لەبارەی داهاتووی سووریا و ئامانجەکەیان بۆ هەرێمێکی سەربەخۆ دەچنە دیمەشق.

بەگوێرەی رۆیتەرز، لە دوای کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان لەلایەن دەسەڵاتی نوێی دیمەشق، دەنگی فیدراڵی لە سووریا لە پەرەسەندن دایە، تەنانەت جگە لە کورد ئێستا بەشێک لە عەلەوییەکانیش داوای دەسەڵاتی ناوەندیی دەکەن.