سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یشته باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و دوای كه‌مێكی دیكه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كه به سه‌ردانێك له ئه‌مه‌ریكایه، دوای چه‌ندین دیدار و كۆبوونه‌وه، كه‌مێك به‌ر له ئێستا گه‌یشته باڵه‌خانه‌ی (هاری ئێس تروومان) كه باره‌گای سه‌ره‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایه و بڕیار وایه كاتژمێر 8:30ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به كاتی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه.
هەینی، 23ـی ئایاری 2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردەوە کاتژمێر 1:30 بە کاتی ئەمەریکا و کاتژمێر 8:30 بە کاتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دوای کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانییان دەبێت.
عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە و ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان، دوو کۆبوونەوەی دەبێت، یەکەمیان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە و کۆبوونەوەی دووەمی لەگەڵ مارک ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەبێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کۆبوونەوەی یەکەمی لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە دەستی پێ کردووە، کۆبوونەوەی دووەم لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کاتژمیر 8:30 ئێوارە بە کاتی هەولیر دەست پێ دەکات کە بڕیارە کاتژمێریك بخایەنێت.
ئاماژەشی دا، سەرۆک وەزیری هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بەر لە کۆبوونەوەکە چەند خوولەکێک بۆ ڕۆژنامەنووسان قسە دەکەن باس لە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا دەکەن.
کوردستان24 زانیویەتی، کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دەبێت کۆتا کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان.