پێشەوا هەورامانی: مەسرور بارزانی سەرکردایەتیی ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمی کوردستان دەکات

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان پێی خستووەتە قۆناغێکی نوێوە، مەسرور بارزانی سەرکردایەتیی ئەم قۆناغە نوێیەی هەرێمەکە دەکات.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، دەمێکە مافی هەرێمی کوردستان لە فایلەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بوونی هەیە، ئێستاش بابەتی وزە و وەبەرهێنان لە وزە، مەنەفێستی هەموو پەیوەندییەکان دەکاتەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت: هەرێمی کوردستان پێی خستووەتە قۆناغێکی نوێوە، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرکردایەتیی ئەم قۆناغە نوێیە دەکات، لە تێپەڕاندنی پەیوەندی سیاسی و سەربازیی لەگەڵ ئەمەریکا، لەم قۆناغە تازەیەدا وەبەرهێنان و ئابووری و وزە لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆک وەزیرانن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا.