مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ لە کۆبوونەوەدان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و ئێستا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە لە کۆبوونەوەدان.

هەینی 23ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا (هاری ئێس تروومان)، لە واشنتن و، لە لایەن مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، پێشوازیی کرا و ئێستا لە کۆبوونەوەدان.

مەسرور بارزانی بە سەردانێکی فەرمیی لە ئەمەریکایە، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وڵاتەکە هەبووە، هەروەها لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆشی لەگەڵ ڕوبیۆ، چەندین پرسی گرنگ تاوتوێ دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاوی کردەوە، کاتژمێر 1:30 بە کاتی ئەمەریکا و کاتژمێر 8:30 بە کاتی هەرێمی کوردستان، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە باڵەخانەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکە، پێشوازیی لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، دوای کۆبوونەوەکە، مەسرور بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ، کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانییان دەبێت.

پێنجشەممە 22ـی ئایاری 2025، تامی برووس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لەبارەی کۆبوونەوەی مارکۆ ڕوبیۆ و مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گفتوگۆ لەسەر فراوانکردنی وەبەرهێنان و بازرگانیی لەنێوان هەرێمەکە و ئەمەریکا دەکەن.

 
 
 
 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment