مارکۆ ڕوبیۆ: خۆڕاگری هەرێمی کوردستان بۆ سەقامگیری عێراق گرنگە
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پشتگیری ئەمەریکای بۆ بەهێزی و خۆڕاگری هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
شەممە 24ـی ئایاری 2025، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە تۆری کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوومەوە.
ڕوبیۆ ئاماژەشی داوە، لە کۆبوونەوەدا پشتگیری بەردەوامی ئەمەریکای بۆ بەهێزی و خۆڕاگریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە کە بۆ سەقامگیری عێڕاق و سنووری ناوچەکە گرنگە.
Met with Iraqi Kurdistan Regional Government Prime Minister Masrour Barzani and reaffirmed U.S. support for a strong and resilient Iraqi Kurdistan Region that is critical to the stability of Iraq and the broader region. pic.twitter.com/5wsXXvI1vk
— Secretary Marco Rubio (@SecRubio) May 23, 2025