سێ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ی كاره‌با له ده‌ڤه‌ری بارزان كرانه‌وه
له داهاتوویه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی دیكه‌ی هاوشێوه ده‌كرێنه‌وه
K24 - بارزان:
وێستگه‌ی گۆڕینی كاره‌بای 11 و 33 كه‌یڤی شێروان مه‌زن و پڕۆژه‌ی هێڵی پاڵه‌په‌ستۆی به‌رزی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای 33 كه‌یڤی و ده‌ركردنی فیده‌ره‌كانی 11 كه‌یڤیی دابه‌شكردنی كاره‌با له قه‌زای مێرگه‌سۆر كه بڕی 7 ملیۆن و 357 هه‌زار و 800 دۆلاری له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ته‌رخانكراوه، ته‌واو كرا و بڕیاریشه له داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌ی بواری كاره‌با له ناوچه‌كه جێبه‌جێبكرێن.
له‌ڕێوڕسمی كردنه‌وه‌دا، وه‌زیری كاره‌بای هه‌رێم، به‌ڕێوبه‌رانی ئیداری ناوچه‌كه و پارێزگاری هه‌ولێر باسیان له‌دۆخی كاره‌بای نیشتیمانی و گرنگی ئه‌و سێ پڕۆژه‌یه كرده‌وه.
له‌م باره‌یه‌وه كه‌مال محه‌مه‌د، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێستا دۆخی كاره‌بای له‌هه‌رێمی كوردستان وه‌ك خزمه‌تگوزارییه‌كی گرنگ و پێداویستیه‌كی رۆژانه له‌ئاستی پێویستدایه و هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تیش به‌ئاراسته‌ی كۆتاییهێنان به‌قه‌یرانی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌و كه‌رته به‌رده‌وامن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی 7 ملیۆن و 357 هه‌زار و 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ ئه‌و سێ پڕۆژه‌یه ته‌رخان كردووه، كه پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ر بگۆڕه‌كان و پچڕانی به‌رده‌وامی ته‌زووی كاره‌بای نیشتیمانی بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌رده‌كات، بڕیاریش وایه له داهاتوویه‌كی نزیكدا چه‌ندین پڕۆژه‌ی دیكه بواری كاره‌با له‌ناوچه‌كه جێبه‌جێ بكرێن، كه له سنوری قه‌زاكانی سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر باشتربوونی گه‌یاندنی كاره‌بای نیشتیمانی ده‌بێت.
H.B