شێوازی حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان بووەتە نموونەیەکی سەرکەوتوو لە ناوچەکەدا
شەممە 17ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی حکوومەتی ئەمەریکا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە واشنتن. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری لە کۆنگرێسمان و سێناتۆری ئەمەریکایی کۆ بووەتەوە. لەو کۆبوونەوانەدا، جەخت لە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکانی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە. هاوکات سەرۆک وزیران مەسرور بارزانی سوپاسیانی کردن بۆ بەردەوامیی پشتیوانییان بۆ هەرێمی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگە.