كه‌ناڵی سووریا: ئیسرائیل هێزەکانی لە باشووری وڵاته‌كه‌مان جێگیر کردووە
تەلەڤزیۆنی نوێی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، کاروانێکی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بە مەبەستی زیاترکردنی هێزەکانیان، لە باشووری سووریا جێگیر کراون.
یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، تەلەڤزیۆنی نوێی سووریا بڵاوی کردووەتەوە، کاروانێکی ئیسرائیل بە 14 ئۆتۆمبێلی سەربازی و سێ تانک لە سەر ڕێگای نێوان شارۆچکەی ئەلحەمیدیە و بینای پارێزگای قونەیترە لە باشووری سووریا جێگیر کراون.
تەلەڤزیۆنەکە ئاماژەشی داوە، تا دێت هێزەکانی ئیسرائیل پێگەکانی خۆیان لە ناوچەی ئارام زیاتر دەکەن، تاوەکوو ئێستا بە فەرمی هیچ ڕوونکردنەوەیەکیش لەم بارەوه نەدراوە.
ڕۆژنامه‌ی ئیسرائیل هیوم پێشتر بڵاوی کردبووە، هه‌ریه‌كه له توركیا و ئیسرائیل بە مەبەستی دوورکەوتنەوە لە بەریەککەوتنی سەربازی لە سووریا لەسەر هەماهەنگیی نێوانیان ڕێککەوتوون.
ئه‌و ڕۆژنامه‌یه جه‌ختیشی کردبووەوه، ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه زیاتر جموجۆڵی هێزە ئاسمانییەکان دەگرێتەوە. هاوکات ئیسرائیل ڕژده لەسەر ئەوەی نابێت هیچ هێزێک لە باشووری سووریا جیگیر بکرێت.
تۆڕی هه‌واڵی 24ـی ئیسرائیلی دووپاتی کردبووەوه، توركیا و ئیسرائیل لەسەر ئاستی دیپلۆماتییەوە له باره‌ی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی سووریاوه ڕێک کەوتوون. ئاماژەشی دابوو، ئه‌مەریكا پشتیوانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كات و به ئیسرائیلیشی ڕاگه‌یاندبوو چیتر هه‌وڵی له‌شكركێشی زیاتر له نێو خاكی سووریا نه‌كات.