ئیسماعیل بێشکچی: سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا زۆر گرنگە

ئیسماعیل بێشکچی نووسەر و بەرگریکار لە پرسی کورد ڕایگەیاند: سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ ئەمەریکا زۆر گرنگ بوو، گوتیشی: پیویستە کورد پەرە بە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمەریکا بدات.

یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و بەرگریکار لە پرسی کورد، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لە هەموو دەرفەتاکاندا پێویستە کورد لەگەڵ ئەمەریکا کۆ ببێتەوە، دەربارەی ماف و ئازادییەکانی گەلی کوردستان زانیاریی بداتە ئەمەریکا، بێشکچی گوتیشی: پێویستە کورد لە هەر چوار پارچەدا ببێتە خاوەن قەوارەیەکی سەربەخۆ، دواتر هەوڵ بدات بۆ بوون بە دەوڵەت و هەنگاو بۆ ئەوە بهاوێژێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، وەقفی ئیسماعیل بێشکچی، بە ئامادەبووانی توێژەران و نووسەران و ڕۆشنبیرانی هەر چوار پارچەی کوردستان، کۆنفرانسی ئیسماعیل بێشکچی ڕێکخست.