سەرۆك بارزانی و سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق جەختیان لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان کردەوە

سەرۆك بارزانی و سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق جەختیان لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان لەپێناو سەقامگیری و بەدیهێنانی تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنەکان، کردەوە.

بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، ڕۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازیی لە محەممەد سەمعان سەرۆكی بەرەی توركمانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی پرۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان لایەنە سیاسییەكان کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و بەدیهێنانی تەبایی و برایەتیی نێوان لایەنەکان.