پیسكۆڤ: لێدوانەکانی ترەمپ له باره‌ی پوتنه‌وه، ڕەنگە بەهۆی بارگرانییەکی سۆزدارییەوە بووبێت

گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا وه‌ڵامی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه، كه سه‌رۆكی ڕووسیای به شێت ناو بردبوو؛ هاوكات سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش ده‌كات كه هاریكار بووه بۆ دانوستانه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا.
دووشه‌ممه، 26ـی ئایاری 2025، دیمیتری پیسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا (كرێملن) وه‌ڵامی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه كه گوتبووی "ڤلادیمێر پوتن به ته‌واوی شێت بووه و شاره‌كان بۆمبباران ده‌كات."
دیمیتری پیسكۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ له به‌رانبه‌ر پوتن هۆكاره‌كه‌ی بۆ سۆزدارییه‌كی زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دڵی تره‌مپ داگیر كردووه.
پیسكۆڤ هاوكات گوتی، سوپاسی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن له‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی بۆ ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌كانی نێوان ڕووسیا و ئۆكرانیا پێشكه‌شی كرد.
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا جه‌ختی كرده‌وه، ئێستا ئه‌و چركه‌ساته یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندیی به لایه‌نی سۆزدارییه‌كی زیاتر هه‌یه و هه‌مووان به‌رانبه‌ر ئه‌و سۆزدارییه كاردانه‌وه‌یان ده‌بێت.
دووشه‌ممه، 26ـی ئایاری 2025، دۆنالد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال" بڵاوی کرده‌وە "هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن هەبووە، بەڵام دیارە تووشی شتێک بووە، بە تەواوی شێت بووە."
ئاماژەی بەوەش کردبوو، هەمیشە گوتوویه‌تی پوتن هەموو ئۆکرانیای دەوێت، نەک تەنیا بەشێکی و ڕەنگە ئەوە ڕاست دەربچێت، بەڵام ئەگەر بیکات، ئەوە دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕووسیا.
ترەمپ بە توندی سەرزەنشتی هاوتا ڕووسیەکەی کرد و ناڕەزایی خۆی دەربڕی، دوای ئەوەی ڕووسیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بووە هۆی کوژرانی 13 ئۆکرانی.
هەرچەندە ترەمپ هەمیشە سەرسامی خۆی بۆ پوتن دەربڕیوە، بەڵام لە چەند هەفتەی ڕابردوودا بێزاری زیاتری نیشان داوە لە هەڵوێستی مۆسکۆ و چەقبەستوویی لە دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ کیێڤ.