ئەمەریکا .. بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە دوو کەس کوژران و نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون
ئەمڕۆ سێشەممە، میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە، بەهۆی دستڕێژی گولـلەوە لە پارکی فێرماونت، لە شاری فیلادلفیا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا دوو کەس کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
کەناڵی ABC News بڵاوی کردەوە، بەهۆی دەستڕێژی گولـلەوە دوو کەس کوژراون و لانیکەم نۆ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەگوێرەی کەناڵەکە، ڕووداوەکە دوای تەقەکردنێکی درەنگانی ڕۆژی دووشەممە (کاتی ناوخۆیی) لە پارکی فێرماونت لە شاری فیلادلفیا لە ئەمەریکا ڕووی داوە.
پۆلیس بڵاوی کردەوە، دوو کەس لە قوربانییەکان منداڵی خوار تەمەنی یاسایی بوون، بەڵام هێشتا تەمەنیان نەزانراوە. گوتیشی: هێشتا ئەو کەسەی دەستڕێژەکەی کردووە، دەستگیر نەکراوە.