سه‌فین دزه‌یی: عێراق به بارودۆخێكی زۆر سه‌خت و قه‌یراناویدا تێده‌په‌ڕێت
"ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان واشنتن و به‌غدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی عێراقه"
K24- هه‌ولێر:
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ی راگه‌یاند، عێراق به بارودۆخێكی زۆر سه‌خت و قه‌یراناویدا تێده‌په‌ڕێت.
گوتیشی: ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی نوێ له‌نێوان واشنتن و به‌غدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و ئه‌منی عێراقدایه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری ئه‌نجامنه‌دانی ئه‌و رێكه‌وتنه، پێشبینی ده‌كرێت ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێته‌وه.
H.B