وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا: پشتیوانی خۆمان بۆ كوردستانێكی به‌هێز دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند: مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، سوپاسی مەسرور بارزانی کردووە بۆ واژۆکردنی گرێبەستەکان، هەروەها لە میانەی کۆبوونەوەی نێوانیان گفتوگۆیان لەبارەی زیادکردنی قەبارەی بازرگانی کردووە.
سێشەممە 27ـی ئایاری 2025، تامی بروس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، گوتی: پشتیوانی خۆمان بۆ هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هەروەها ڕێزگرتن له هه‌رێمی كوردستان كۆڵهکهی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانمانه له‌گه‌ڵ عێراق.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، ئاماژەی بەوە دا، هه‌رێمی كوردستانێكی به‌هێز له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مەریكا و عێراقیشه.
هاوکات لەبارەی کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تامی بروس، دەڵێت: ماركۆ ڕوبیۆ و مه‌سرور بارزانی گفتوگۆیان له‌باره‌ی زیادكردنی قه‌باره‌ی بازرگانی كردووه، باسیشیان له پاراستنی مافی پێكهاته‌كان كردووه.
گوتیشی: ماركۆ ڕوبیۆ سوپاسی مه‌سرور بارزانی كرد بۆ واژۆكردنی گرێبه‌سته‌كان، هەروەها جارێكی دیكه پاڵپشتی له‌و ڕێككه‌وتنانه ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێم كراون.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، سەرنجی بۆ ئەوەش ڕاکێشا، ئه‌م جۆره گرێبه‌ستانه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولایه. جەختی لەوەش کردەوە، هانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ین پێكه‌وه بۆ په‌ره‌پێدانی كه‌رتی غاز كار بكه‌ن.
دەشڵێت: غازی هه‌رێمی كوردستان هاوكار ده‌بێت كه عێراق له بواری وزه سه‌ربه‌خۆ بێت.
لەبارەی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە هەرێمی کوردستان، تامی بروس، ڕایگەیاند: كۆمپانیاکانی وڵاتەکەمان به ملیاران دۆلار له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنانیان كردووه.