هەموو زانیارییەک لەبارەی پرۆژەی “هەژماری من”
پڕۆژەی "هەژماری من" کە پڕۆژەیەکى نوێی بانکیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە، كۆمەڵێك سوودی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەیە لە سەرجەم بوارەكان، لەوانە (ئاسانكاریی وەرگرتنی مووچە بەبێ نۆرە، گرنگیی تایبەتی هەیە لە لایەنی ئابووری و دیجیتاڵی و هەروەها لایەنی تەندروستییش دەگرێتەوە). بۆ ئەوەی فەرمانبەران بە شێوەیەکی پارێزراو و شەفاف و خێرا، مووچەکانیان وەربگرن.