نێچیرڤان بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و واشنتنیان تاوتوێ كرد

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كدی كردووه، هاوكات تاوتوێی به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، عێراق و ناوچه‌كه‌یان كردووه.
چوارشه‌ممه، 28ـی ئایاری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، نێچيرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکاوه پێ گه‌یشتووه و هه‌ردوولا جەختیان له بره‌ودان به پەیوەنديی ستراتیژيی ئەمه‌ریکا و هەرێمی کوردستان کردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، نێچيرڤان بارزانی و مارکۆ ڕوبیۆ هەروەها باسيان له هاريكاريى بوارى ئابوورى و وزه و گرنگيی بەردەوامبوونی هەماهەنگیى نێوانيان کرد بۆ پشتگيريى سەقامگیری و ئارامى لە عێراق، سووریا و ناوچەکە به‌گشتی.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا سوپاسی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی کرد بۆ ڕۆڵ و هەوڵەکانی لە چارەسەرکردنی کێشەكانى نێوان حکوومەتی عێراقى فيدراڵ و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی لێكگه‌یشتن و گفتوگۆی بونیاتنەرانهوە.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان گوتووشیه‌تی، ڕوبيۆ جەختی لەوە کردووه‌ته‌وه کە پشتگيريی ئەمه‌ریکا بۆ هەرێمی کوردستان، به بنەمایەکی سەرەکيی پەیوەنديی ستراتيژيى ئەمه‌ریکا لەگەڵ عێراقدا دەمێنێتەوە. له به‌رانبه‌ردا نێچيرڤان بارزانى، سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكای له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووه‌ته‌وه.