مەسرور بارزانی جەخت لە ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دەکاتەوە
پێنجشەممە، 29-05-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا کە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بکرێت."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە"لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵیی و مافەکانی گشت پێکهاتەکانی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و ناردنی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە."