ئه‌مه‌ریكا سزای نوی به‌سه‌ر به‌رپرسان و كۆمپانیاكانی سه‌ر به ئێران‌دا ده‌سه‌پێنێت
هاوكارییان پێشكه‌ش به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ماهان ئێیر"ی ئێرانی كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مه‌ریكا سه‌پاندنی سزای نوێی به‌سه‌ر دوو كۆمپانیای نزیك له ئێران راگه‌یاند، كه باره‌گا سه‌ره‌كییه‌كانیان له وڵاتی ئیماراتن و به‌وه تۆمه‌تباری كردن، كه هاوكارییان پێشكه‌ش به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی ماهانی ئێرانی كردووه، كه ناوی ئه‌و كۆمپانیایه له لیستی ره‌شی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ناوی هه‌ریه‌ك له كۆمپانیاكانی Parthia Cargo وDelta Parts Supply FZC خستووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو كۆمپانیایه پارچه‌ی یه‌ده‌گی و خزمه‌تگوزاری لۆجستیی سه‌ره‌كییان پێشكه‌ش به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ماهان ئێیر"ـی ئێرانی كردووه.
ئاشكراشیكرد، هه‌روه‌ها سزایان به‌سه‌ر ئه‌مین مه‌هداویدا سه‌پاندووه، كه هاووڵاتییه‌كی ئێرانیی دانیشتووی ئیماراته، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنترۆڵی كۆمپانیای بارسیا بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه.
H.B